بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات

0
1

SNN-

بانکی ناوەندیی عێراق بەرزبوونەوەی یەدەگی دراوی بیانیی وڵاتی بۆ نزیکەی 80 ملیار دۆلار ڕاگەیاند، هاوکات پەیامێکی دڵنیایی ئاراستەی هاووڵاتییان دەکات سەبارەت بە بەردەستبوونی دۆلاری کاش.

مەحمود داغر، ڕاوێژکاری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و وتەبێژی بانکەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “کۆی یەدەگی دراوی دۆلار (لە ئەکاونتی بانکی ناوەندی و حکوومەت لە فیدراڵیی ئەمریکا) لە مانگەکانی 9 و 10ی ساڵی 2026 چاکبووەوە و گەیشتەوە نزیکەی 80 ملیار دۆلار، دوای ئەوەی پێشتر دابەزیبوو بۆ 73 ملیار دۆلار.”

ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی دەستنیشانی کرد کە ئەم بەرزبوونەوەیە بەهۆی گەیشتنی داهاتی هەناردەکردنی نەوت بووە کە نزیک بووەتەوە لە 6 ملیار دۆلار. ئاماژەی بەوەش کرد کە یەدەگی ئاڵتونی عێراق بە جێگیری لەسەر ئاستی 170 تۆن مایەوە.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا، مەحمود داغر باسی لە پرۆسەی دابینکردنی دۆلاری کاش کرد و ڕایگەیاند، بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، تاوەکو ئێستا دوو فڕۆکەی هەڵگری دۆلار گەیشتوونەتە وڵات (کە هەر فڕۆکەیەک نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری هەڵگرتووە) و بارنامەی دیکەش لە ڕێگەدان. ئەمەش هۆکاری ئەوە بووە کە پشکی گەشتیاران لە 2 بەشەوە بۆ 6 بەش لە ساڵێکدا بەرز ببنەوە.

دەربارەی هۆکاری هێشتنەوەی بەشێکی گەورەی یەدەگ لە بانکی فیدراڵیی ئەمریکا، ڕاوێژکاری بانکی ناوەندی ڕوونی کردەوە کە ئەم بڕیارە لەسەر بنەمای زانستی و تەکنیکی دراوە بۆ پاراستنی یاسایی پارەکانی عێراق لە دۆسیە دەرەکییەکان، جەختیشی کردەوە کە بەشێکی تر لە یەدەگی وڵات لە ناوەندە داراییەکانی ئەورووپا، بازل، ئیمارات و چین پارێزراون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this