شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

باران و لافاو
شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، لە 28ی 10 ی 2026 تا سەرەتای مانگی 11، شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما زۆر ڕوو لە دابەزین دەکەن.
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی د رایگەیاند کە هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی نزیکەی بە دوو قۆناغ دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمەپەستۆی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سوور، و سەرچاوەی شێی شەپۆلەکە لە زەریای ئەتڵەسی، ئەفریقا و دەریای سوورەوە لەگەڵ بارستە هەوای ساردی جەمسەری باکوور تێکەڵ دەبێت.
کاتی دەستپێکردن و جووڵەی شەپۆلەکە
قۆناغی یەکەم لە 28-10-وە شەپۆلەکە لە عێراقەوە دەست پێدەکات و دواتر دەگاتە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی دهۆک و هەولێر، بەردەوام دەبێت بەرەو سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە و جارجار هەورەبروسکە و زیادبوونی خێرایی بای لەگەڵدا دەبێت.
قۆناغی دووەم لە سەرەتای مانگی 11-وە بەهۆی دابەزینی بارستە هەوای سارد، ڕێژەی بەفر و باران زۆر زیاد دەکات.
داتا و ئامارەکانی شەپۆلەکە
ڕێژەی بارانبارین: لە نێوان 15 بۆ 50 ملم دەبێت، و لە هەندێک ناوچەی شاخاوی ئەگەری گەیشتن بە 70 ملم هەیە.
کەشی کەشوهەوا: لە هەموو شارەکان باران دەبارێت، لە گەرمیان ڕێژەکە باش دەبێت، و لە ناوچە شاخاوییە بەرز و سنوورییەکان بەفر دەبارێت.
هۆشداریی لافاو: بەهۆی چڕبوونەوەی لەناکاوی هەور، ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و دروستبوونی لافاو لە هەندێک ناوچەدا هەیە.
More News
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
29 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئاگربەستەکەی هاوینی ڕابردوو لەگەڵ ئێران بەفیڕۆدانی کات بوو
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
29 mins لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
2 hours لهمهوپێش



