ئەمڕۆ بەفەرمی پارتی سۆسالیست بڕیاری دەركردنی عەبدوڵای حاجی مەحمودی لەڕیزەكانی دەركرد

عەبدوڵای حاجی مەحمود
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە ئامادە بوونی سەرۆكی ئەو پارتە و بە كۆی دەنگ بڕیاردرا بە دوورخستنەوەی(عەبدوڵای حاجی مەحمود) جێگری سەرۆكی پارتەكە، هاوكات بڕیاریش دراوە كە سەرجەم ئەو موڵك و پێداویستیانەی كە لایەتی دەبێت بۆ حزبەكەی بەگەڕێنێتەوە و ڕێگەشی پێنادرێت بەشداری كۆنگرە بكات.
فەرهاد تۆفیق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و وتەبێژی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی راگەیاند، لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی ئەو پێشنیارەی (محەمەدی حاجی مەحمود) سەرۆكی پارتەكە بە تێكڕای ئەندامانی بەشدار لە كۆبوونەوەكە پەسەندرا كە دوای دوورخستنەوەی ( عەبدوڵای حاجی مەحمود) جێگری سەرۆكی پارتی سۆسالیست دیموكراتی كردبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا بڕیاردرا كە سەرجەم ئەو موڵك و ماڵ و ئۆتۆمبێل و كەرەستانەی كە موڵكی پارتەكە بوون لای جێگری سەرۆكی پارتی سۆسالیست بووە، بە زووترین كات بیگەڕێنێتەوە بۆ حزب، چونكە لە ئەمڕوە هیچ پەیوەندییەی بە پارتەكەوە نەماوە و مافی ئەندانمێتی لێوەرگیراوەتەوە.
ئەو بەرپرسەی باڵای یەی پارتی سۆسالیست دیموكراتی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆشدا بڕیاردرا كە ( عەبدوڵای حاجی مەحمود) نەتوانێت بەشداری كۆنگرەی هەشتەمی پارتی سۆسالیست بكات، چونكە لە ئەمڕۆوە لە ڕیزەكانی ئەو حزبە دەركراوە و هیچ مافێكی نەماوە بەسەر حزبەكەوە بۆیە ناتوانێت بەشداری كۆنگرەش بكات، كە وابڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا ببەسترێت.
ڕۆژی 6/3/2022 بەبەشداری زیاتر لە 900 ئەندام حەوتەم كۆنگرەی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بەڕێوەچوو كە لەو كۆنگرەیەدا محەمەدی حاجی مەحمود بە تێكڕای ئەندامانی كۆنگرە بە سەرۆك و هاوكات عەبدوڵای براشی بە زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە بە جێگری هەڵبژێردرا
More News
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
15 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
12 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت بەرزبووەوە
15 hours لهمهوپێش


