
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری بانكی شارەزوور رایده‌گه‌یه‌نێت، سبەی پێنجشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە، به‌پێى زانیارییه‌كانى SNN، “لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانەی بەغدا كراوه و هەفتەی داهاتوو ده‌ستبه دابه‌شكردنى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ده‌كرێت”.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ى ئازار، هه‌رێم حه‌مه‌ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى شاره‌زوور به SNNی راگەیاند، “سبەی پێنجشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوباتی لیوا هاوبەشەكانی وه‌زاره‌تى پێشمەرگە، بۆ ئەو مەبەستەش پارەی پێویست دابینكراوە”.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى SNN له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، “ئەمڕۆ لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم بە زمانی عەرەبی تەواو بووە و ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كراوه. هاوكات، دەبێت وەزارەتی دارایی عێراقیش وردبینی بۆ لیستی مووچەی فەرمانبەران بكات”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیوه، “بە گەیشتنی پارەكەی بەغدا دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات بەهەمان لیستی مانگی پێشوو، بۆ مووچەی مانگی ئازاریش دەبێت بەشێوەی كارتی ئەلیكترۆنی مووچەی فەرمانبەران دابەشبكرێت”.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
21 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
21 hours لهمهوپێش



