
دەستگیرکردنی چەکدارێکی داعش
SNN
بەرپرسێکی باڵای دەزگای هەواڵگری و دژە تیرۆری عێراق رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان پیلانێکی “مەترسیداری” داعشیان شکستپێهێناوە، کە بۆ پارێزگای بەسڕە و چەند پارێزگایەکی دیکەی عێراق داڕێژراوە.
ئەبو عەلی بەسڕی، سەرۆکی شانەی هەڵۆ لە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و دژە تیرۆری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیەی راگەیاندووە: “هێزەکانمان شانەیەکی نوستووی داعشیان لە بەسرە دەستگیرکردووە، کە دوان لە چەکدارەکان بەرپرسبوون لە سەرهەڵدانەوەی پەیوەندییەکانی رێکخراوەکە و جموجوڵی ئەو چەکدارانەی کە لە ناوچە کۆنتڕۆڵکراوەکان هەڵاتوون”.
وتیشی: “ئەو چەکدارانەی دەستگیرکراون دۆسێی تیرۆریان هەیە و پێشتر بەشدارییان لە هێرشەکانی داعش بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و حەشدی شەعبی کردووە”.
وتوشیەتی: “ئەو چەکدارانە تۆمەتبارن بە دانانی خاڵی پشکنین لەلایەن رێکخراوەکەوە و رفاندن و ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیانی مەدەنی، لە نەینەوا و رومادی و سەڵاحەدین لە ساڵی 2014 کە لەژێر دەستی داعشدا بوو”.
ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند مانگی رابردوودا چەکدارانی داعش هێرشەکانیان بۆ سەر ناوچەکانی عێراق زیادکرد، هێزە ئەمنییەکانیش چەند ئۆپراسیۆنێکیان دژ بەو چەکدارانە دەستپێکرد.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



