“تائێستا حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك هه‌نگاوى نه‌ناوه به ئاراسته‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى”

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان | فۆتۆ: نووسینگه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت
SNN
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئابوورى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق هیچ كاتێكى دانه‌ناوه بۆ ته‌واوبوونى دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم، ده‌شڵێت: “كێشه‌ى راسته‌قینه بابه‌تى كاته‌كه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم یه‌ك هه‌نگاوى نه‌ناوه به ئاراسته‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى”.
رۆژى چوارشه‌ممه 21ى شوبات، دواى 11 جار كۆبوونه‌وه و دواخستنى دادگاییه‌كه، دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا له‌سه‌ر پابه‌ندكردنى هه‌ولێر و به‌غدا به دابینكردنى پاره‌ى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم و دابه‌شكردنى له‌ڕێگه‌ى بانكه فیدرڵیهكانهوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6ى ئازار، سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى ئابوورى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌میانى چاوپێكه‌وتنێكى SNNدا كه رۆژنامه‌نووس كۆچه‌ر حه‌مزه ئه‌نجامیداوه له‌باره‌ى دیاریكردنى كات بۆ دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى بۆ مووچه‌خۆرانى هه‌رێم وتى: “هیچ كاتێك دیارى نه‌كراوه، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه كاتى ئه‌وێت و له ده‌سه‌ڵاتى نه حكومه‌تى هه‌رێم و نه حكومه‌تى فیدراڵیدایه”.
وتیشى: “ئه‌و كاته‌ى بۆ دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى پێویسته مه‌ترسى دروستناكات، ئه‌وه‌ى مه‌ترسى راسته‌قینه دروستده‌كات بریتیه له‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم تاوه‌كو ئێستا یه‌ك هه‌نگاوى نه‌ناوه به ئاراسته‌ى جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى و پابه‌ند نییه پێوه‌ى”.
More News
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
حکومەتی عێراق: ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ هەرێمی کوردستان کراوە
13 hours لهمهوپێش -
ئاكسیۆس: تره‌مپ داوایه‌كی محه‌مه‌د بن سه‌لمانی ڕه‌تكرده‌وه
13 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: ئەگەر دیموکراتەکان بگەنە دەسەڵات وڵاتەکە وێران دەکەن
13 hours لهمهوپێش



