
دراوى 25 ههزارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
یاریدەدەرێکی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە، بەغداد 560 ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، ئەمڕۆش بڕیار لە بارەی لیستی مووچەوە دەدرێت.
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە حکومەتی ناوەند 560 ملیار دیناری ناردووە بۆ بانکی ناوەندیی لە هەولێر و وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە بڕیار لەبارەی راگەیاندنی لیستی مووچەوە دەدات.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق ناردوویەتی پارەی پێویست نییە بۆ مووچەی هەموو مووچەخۆرانی هەرێم، بەهۆی ئەوەی حکومەتی هەرێم پێویستی بە 922 ملیار دینارە.
روونیکردووەتەوە، ئەو پارەیەی لە بەغداوە نێردراوە، مووچەی پێشمەرگە و ئەنجومەنی ئاسایش و سەرۆکایەتی هەرێمی تێدا نییە، هەر بۆیە ئەمڕۆ بەرچاوڕوونی دەبێت بۆ ئەوەی کە ئایا وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تر دەنێرێت یاخود نا.
وتوویەتی، “ئەگەر بەغدا پارەی تری نەنارد، ئەوا وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە داهاتی ناوخۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات.”
دوێنێ بەغدا پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی بە جیا بۆ بانکەکانی هەرێم ناردووە، یەکەمجارە پارەی خانەنشینانی سەربازی و شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت و بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی نارد، دواتر پارەی مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی نارد، بەڵام تا ئێستا لیستی مووچە رانەگەینراوە کە ئایا کەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکەن.
هاوکات، دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە راگەیەنراوێک، دادگای فیدراڵی ئاگادارکردەوە ئەگەر بۆ مانگی سێ هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێتەوە هیچ بڕە پارەیەک رەوانەی هەرێم ناکرێت.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
5 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
6 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
5 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
6 hours لهمهوپێش



