دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەرانەی هەرێم بڕیارێکی دەرکرد

دراوى 10 ههزارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
دادگای فیدراڵی لەبارەی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمەوە رایگەیاند، پێویستە مووچەخۆرانی هەرێم هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان بکەنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵیدایە.
ئەمڕۆ سێشەممە 12ی ئازار، ماڵپەڕی فەرمی دادگای فیدراڵی عێراق هەواڵێکی دەربارەی نووسراوەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوکردەوە کە تێیدا جەختی لە کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکان کردبووەوە، بۆ ناردنی مووچەی مانگی ئازاری هەرێمی کوردستان.
ئاماژە بەوەکراوە، “بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی بڕیاری دا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێم خەرج بکات و کردنەوەی هەژماری بانکی لە بانکە فیدراڵییەکانیشی کردووە بە مەرجی خەرجکردنی مووچەی مانگی ئادار”.
دوێنێ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق بە چەند نووسراوێک بڕیاری دا مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکات جەختیشیکردەوە کە بە بێ کردنەوەی هەژماری بانکی، مووچەی مانگی سێ بۆ فەرمانبەران نانێرێت.
More News
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
7 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
7 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
كەربەلاییەكان نەخۆشخانەی ڕوقییە لە پارێزگای هەڵەبجە دروستدەكەن
7 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی کۆشکی سپی: ترەمپ هۆشداریدەداتە تاران لە پابەند نەبوون بە بەڵێنەکانی
7 hours لهمهوپێش



