
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى به‌هۆى كۆرۆناوه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ لە خورماتوو راگه‌یاندرا و بازاره‌كان داخران، دوكاندارانى قەزاکە به خۆپیشاندان داوای كردنه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان ده‌كه‌ن و لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش ئاماده‌نییه داواكارییه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكات.
عه‌لى نادر دوكاندار له بازارى كۆمارى خورماتوو به snnى راگه‌یاند؛ ماوه‌ى سێ كاتژمێره وه‌كو به‌شێك له دوكانداره‌كانى نێو بازارى خورماتوو خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكردووه بۆ كردنه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان كه نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌كه به بڕیارى ئیداره‌ى شاره‌كه‌یان داخراوه.
وتیشى، بۆ كردنه‌وه‌ى دوكانه‌كانیان چوونه‌ته به‌رده‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیس بەڵام وه‌ڵامیان نه‌داونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چوونه‌ته به‌رده‌م قایمقامیه‌تى خورماتوو، به‌ڵام ده‌وامى جێهێشتووه و ده‌رچووه و وه‌ڵامى بۆ خۆپیشانده‌ران نه‌بووه.
ئه‌و دوكانداره باسیشى له‌وه‌كرد، كه ئه‌وان بژێویان له‌سه‌ر دوكانهكانیانه و ناكرێت به‌مشێوه‌یه‌ى ئێستا به‌رده‌وام بن ئه‌مه جگه له‌وه‌ى زۆر دوكان هه‌یه خۆراك و کەرەستەکانیان خراپ ده‌بن.
بۆ وه‌رگرتنى زانیارى snn په‌یوه‌ندى به لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد بەڵام بێ ئاكام بوو.
هه‌فته‌ى رابردوو له خورماتوو چوار حاڵه‌تى كۆرۆنا تۆماركران و به‌مهۆیه‌شه‌وه قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ ڕاگیراوه و له ئێستادا ته‌نها رێگه به دوكانى نانه‌واخانه و ده‌رمانخانه‌كان دراون بكرێنه‌وه.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



