به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو راكان جبوری به‌گه‌نده‌ڵ و لاواز تۆمه‌تبارده‌كات

راکان جبووری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک
SNN- عیماد جه‌باری
به‌ره‌ی یه‌كگرتوی عه‌ره‌بی داوا ده‌كات پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك لهراكان جبوری وه‌ربگیرێته‌وه و به گه‌نده‌ڵ و لاوازیش تۆمه‌تباری ده‌كات.
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31ی ئایار بڵاویكردوه‌ته‌وه، داوا له‌سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ده‌كات راكان جبوری له‌پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت دوور بخاته‌وه و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆ و بێلایه‌ن ده‌ستنیشانبكات بۆ ئه‌و پۆسته به‌مه‌رجێك بۆی نه‌بێت خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو كاندید بكات تاوه‌كو پۆسته‌كه‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌قۆزێته‌وه.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا، راكان جبوری تۆمه‌تبار كراوه به‌گه‌نده‌ڵی به‌وپێیه‌ی چه‌ندین دۆسیه‌ی له‌دادگای ده‌ستپاكییه و له‌ڕووی توانای به‌ڕێوەبردنی ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ش به‌كه‌سێكی لاواز وه‌سفی ده‌كات.
به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو، به‌رپرسیارێتی په‌رته‌وازه‌یی ماڵی عه‌ره‌ب و له‌ده‌ستدانی پۆست و شایسته‌كانی ده‌خاته ئه‌ستۆی جبوری و ده‌ڵێت: “دامه‌زراندن و پۆسته‌كانی بۆ كه‌سانی عه‌شیره‌ته‌كه‌ی و ده‌ورووبه‌ری خۆی به‌ده‌ستهێناوه و كه‌سانی به‌تواناشی دوورخستووه‌ته‌وه”.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



