داوا دەکریت کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دوور بخرێتەوە لە دەستى حیزبى

کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە فۆتۆ: SNN
هەوراز ئەحمەد-SNN
فیدراسیۆنى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵى مەدەنى ئەمڕۆ 31-5-2020 سەردانى نوسینگەى سلێمانى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراقیان کرد و یاداشتێکیان ئاڕاستەى ئەندامانى ئەنجومەنى نوێنەران کرد بۆ ئەوەى لە دیاریکردنى بەرپرسانى ئۆفیسى شارەکانى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان دەستى حزب دوور بخرێتەوە و کەسى بێلایەن بۆ ئەو پۆستانە دیاریبکرێت.
هەڵشۆ عەبدولفەتاح، چالاکوانى مەدەنى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند “خۆپیشاندانەکانى ساڵى ڕابردووى هاوڵاتیانى عێراق بەشێکى بۆ ئەوە بوو هەڵبژاردنى پێشوەخت بەڕێوەبچێت و کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان بگۆڕدرێت، خۆشبەختانە توانرا یاساى ژمارە 31 ى ساڵى 2019 کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکان پەسەند بکرێت کە بەپێى یاساکە سەرجەم ئەندامانى پێشووى کۆمسیۆن لە پۆستەکانیان دەبخشرێن، کەسانى دیکە دەخرێنە شوێنەکانیان”.
دەشڵێت: “لە پاش دانانى ئەندامانى نوێى کۆمسیۆن لە ئێستادا کاتى ئەوەیە بەرپرسى شارەکان و هۆبەکان دیاریبکرێن، بۆیە ئێمە داوا دەکەین ئەو دامەزراوەیە دوور بخرێتەوە لە دەستى حیزبى بۆ ئەوەى هاوڵاتیان ئومێدێکیان بە هەڵبژاردن هەبێت و کەسانى بێلایەن و شارەزا دیارى بکرێن بۆ ئەو پۆستانە”.
هاوکات د. بەهار مەحمود، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند “ئێمە چاودێرى تەواوى پرۆسەکە دەکەین و فشار دەخەینە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەى دەستى حیزب نەچێتە نێو دامەزراوەى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانەوە، چونکە لە ڕابردوودا هەڵبژاردنەکان بە بەڵگە سەلمێنرا کە چەندین ساختەکارى تێدا کراوە، بۆ ئەوەى ئەو حاڵەتانە دووبارە نەبێتەوە پێویستە هەوڵ بدەین بە هەموو لایەک دەستى حیزب لەنێو کاروبارى حکومى و دامەزراوەکان دوور بخەینەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


