بافڵ جهلال تاڵهبانى: هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
SNN
سهرۆكى یهكێتى نیشتمانى كوردستان لهمیانى كۆبوونهوهى لهگهڵ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان وتى: “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت”.
ئهمڕۆ شهممه 16ى ئازار، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان.
لەدیدارێكدا دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆكان كرایەوە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و پابەندبوون بە دەستوور و رێككەوتنە سیاسییەكان.
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ چارەسەری یەكجارەكیی كێشەكان و گەیشتن بە ئەنجامێكی ئەرێنی بۆ كۆی پرسەكان دووپاتكردەوە و رایگەیاند، نابێت ژیانی خەڵك و سەقامگیریی وڵات تێكەڵی ململانێ سیاسییەكان بكرێن، دەبێت هەموولایەك بەرامبەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان بەرپرسیاربن و هەوڵەكان لەچوارچێوەی بەدیهێنانی داهاتوویەكی سەقامگیرتربێت نەك قووڵكردنەوەی ناكۆكییەكان.
لەبارەی هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەكە سەرۆك بافڵ وتی: “هەڵبژاردنی ئەمجارە جیاوازتر و دیموكراسیتر دەبێت و هەمووان نوێنەری راستەقینەی خۆیان هەڵدەبژێرن، ئەمەش سەرەتایەكی گرنگە بۆ گۆڕانكاری لە شێوازی حوكمڕانی و بەهێزتركردنی هەرێمی كوردستان”.
More News
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026 -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
September 16, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026



