
مووچە
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کێشەی مووچە چارەسەر بووە و هیچ گرفتێکی نەماوە دەڵێت “ئێستا کێشەی هەژماری من و هەژماری تۆ دروستبووە”.
موسەنا ئەمین، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارت بە کێشەکانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپەیامنێری SNNی راگەیاند، “مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەر بووە و کێشەی نەماوە، دادگای فیدراڵی هەردوو حکومەتی پابەند کردووە بەتایبەتی حکومەتی بەغدا، کە دەبێت مووچەی مووچەخۆران هاوتای مووچەی فەرمانبەرانی عێراق بکات”.
ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کێشەی لە ئێستادا لە نێوان حکومەتی هەرێم و ناوەنددا دروستبووە، ئەویش کێشەی هەژماری من یان هەژماری تۆیە، دەڵێت “ئێمە داوامانکردووە وەکو جاران مووچەکە بدەن، ئەم یەک دوو مانگەش کێشەی هەژماری من و هەژماری تۆ لەنێوان خۆتان چارەسەر بکەن، هەژماری من کێشەیەکی هونەرییە”.
سەبارەت بە هەبوونی جیاوازی لە نێوان هەژماری من یان هەر هەژمارێکی تر، موسەنا ئەمین وتی “هەژماری من بێ واتە حکومەتی هەرێم دابەشی دەکات، هەژماری تۆ یان ئەوان بێت واتە حکومەتی ناوەند مووچە دابەش دەکات”.
لەبارەی چارەسەربوونی کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق روونیکردەوە، “ئەگەر حکومەتی هەرێم مووچەی دەوێت بۆ هێزە ئەمنییەکانی دەبێت لیستەکانیان ئاشکرا بکات و رادەستی حکومەتی عێراقی بکات، چونکە حکومەتی عێراق مووچە دەنێرێت، حکومەتی عێراق بە تورەکە پارە نانێرێت”.
More News
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026 -
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانى و مەسعود پزیشکیان کۆدەبنەوە
September 16, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
سوپای ئیسرائیل: ئاسمانی تاران بۆ هێزەکانمان کراوەیە
September 16, 2026 -
فرسەت سەلیم: لیستی مووچەی مانگی 9 بە سیستمی پەیڕۆڵ ئامادە کراوە
September 16, 2026



