سودانی: بە ئازارەوە یادی تاوانی کیمیاباران و قوربانیانی هەڵەبجە دەکەینەوە

محهمهد شیاع سودانى، سهرۆكوهزیرانى عێراق | فۆتۆ: IFG
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، هەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی پشتگیری لەمافی هەڵەبجەییەکان دەکات و دەشڵێت:”بە ئازارەوە یادی تاوانی کیمیاباران و قوربانیانی هەڵەبجە دەکەنەوە”.
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە یادی 36 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجە، پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: بە ئازارەوە یادی تاوانی کیمیاباران و قوربانیانی هەڵەبجە دەکەنەوە و دەشڵێت:”بۆ نەوەکانمان دڕەندەیی دەسەڵاتی کەوتو و تاوانەکانی دژ بە گەلی کورد و عێراق دەمێنێتەوە، ئەو کارەساتە لە دڵمان دەمێنێتەوە، هانمان دەدات بۆ بەهێزکردنی سیستمی دیموکراسی”.
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەشڵێت:”هەوڵەکانی حکومەت بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و جێبەجێکردنی ئەو یاسایانەی کە پشتگیری لە مافی هەڵەبجەییەکان دەکات”.
More News
-
مووچەی چاودێرانی كۆمەڵایەتی بۆ 250 هەزار دینار زیاد دەكات
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ وەڵامی موجتەبا خامنەیی دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش -
لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی 11 دەستپێدەکات
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
مووچەی چاودێرانی كۆمەڵایەتی بۆ 250 هەزار دینار زیاد دەكات
4 hours لهمهوپێش -
ترەمپ وەڵامی موجتەبا خامنەیی دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش



