وێنە: كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك زیاتر له 50 سندوق هه‌نگ و چه‌ندین دۆنمى سوتاند

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى شارى كه‌لار به‌هۆى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگرێك زیاتر له 50 سندوقى هه‌نگ و دەیان دۆنم زه‌وى کشتوکاڵی سوتان.
بیلال محه‌مه‌د خاوه‌نى سندوقه‌كه هه‌نگه‌كان بە SNNی راگه‌یاند: “كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له گونده‌كه‌مان (گوندى تازه‌دێى سه‌ر به قه‌زاى كه‌لار) ئاگرێكى گه‌وره كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه چه‌ندین دۆنم زه‌وى له گه‌نم و جۆ و پوش و پاوان سووتان و هه‌روه‌ها ئاگره‌كه گه‌یشتووته باخه‌كه‌یان و زیاتر له 50 سندوق هه‌نگى سوتاندووه.
وتیشى، تیمه‌كانى ئاگركوژێنه‌وه گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و سه‌رقاڵى كوژراندنه‌وه‌ى ئاگره‌كه‌ن، بەڵا، هه‌تاوه‌كو ئێستا به ته‌واوه‌تى هۆكاره‌كه‌ى دیارنییه، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانن چه‌ند شوانێك پێكه‌وه له نزیك ئاگره‌كه بوون پێده‌چێت به‌هۆى ئه‌وانه‌وه ئه‌و ئاگره كه‌وتبێته‌وه.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



