هاووڵاتییەكی ئێرانی بە قاچاغ هاتووەتە هەڵەبجە و گومانی تووشبوونی كۆرۆنای لێدەكرێت

نەخۆشخانەی وەفا تایبەت بە کۆرۆنا لەپارێزگای هەڵەبجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاشكرایكرد، كە ئەمڕۆ 24 پشكنینیان بۆ ژمارەیەك لە هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئەنجامداوە كە گومانی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لێدەكرێت.
وتیشی: “یەكێك لەو كەسانەی پشكنینی بۆ كراوە هاوڵاتییەكی ئێرانییە و بە قاچاغ هاتووەتە هەڵەبجە و بەركەوتنی لەگەڵ دوو كەسی دیكەی هەڵەبجەدا هەبووە”.
سنوور حامید، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە تاقیگەی تایبەت بە پشكنینی كۆرۆنا پشكنینمان بۆ 24 كەس ئەنجامداوە بە مەبەستی دەركەوتنی ئەوەی هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان یاخود نا، كە یەكێك لەو كەسانەی پشكنینی بۆ كراوە هاوڵاتییەكی ئێرانییە و بەشێوەیەكی نایاسایی (قاچاغ) هاتووەتە هەڵەبجە و بەركەوتنی لەگەڵ دوو كەسی دیكەی هەڵەبجەدا هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمڕۆ ئەو پشكنینانەمان ئەنجامداوە و لەماوەی 12 كاتژمێردا ئەنجامەكان دەردەچن، هاوكات لە ئێستادا سێ كەس كە گومانی تووشبوونیان لێدەكرێت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و پشكنینیان لێوەرگیراوە و لە چاوەڕوانی دەرچوونی ئەنجامەكانداین.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی هەڵەبجە ئەوەشی ڕوونكردەوە، بەگوێرەی یاسا هەر كەسێك بەشێوەیەكی نایاسایی بێتە خاكی هەرێم دەبێت پاش دەستگیركردنی ئاودیوی ئەو شوێنە بكرێتەوە كە لێوەی هاتووە، بۆیە ئەو هاوڵاتییە ئێرانییەی كە بەنایاسایی هاتووە، ئێمە كاری خۆمانمان لەگەڵدا كردووە بە وەرگرتنی نمونەی پشكنین، ئەوی دیكەی دەمێنێتەوە بۆ لایەنە یاسایی و ئەمنییەكان جێدەهێڵرێت چۆن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



