تەندروستى سلێمانى: پێویست بکات نەخۆشخانەکانى دیکە بۆ چارەسەری کۆرۆنا بەکاردەهێنین

نەخۆشخانەیەکی کۆرۆنا
هەوراز ئەحمەد-SNN
وتەبێژى تەندروستى سلێمانى ڕایدەگەنێت: “هەموو ئاماددەکاریەکمان کردوە لە نەخۆشخانەکانى دیکەى سلێمانى لە ئەگەرى زیاد بوونى ڕێژەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا بەڵام هێشتا نەگەشتوینەتە ئەو ئاستە”.
د.یاد نەقشبەندى بە snnى ڕاگەیاند: “ئەو نەخۆشخانانەى کە بۆ کۆرۆنا تەرخان کراوە هێشتا پڕ نەبوە لە نەخۆش و تواناى لەخۆگرتنى 180 نەخۆشیان هەیە، لە ئەگەرى زیاد بوونى حاڵەتەکانى کۆرۆنا ئەوا ئامادەکارى پێویستمان کردوە لە نەخۆشخانەکانى دیکە بۆ ئەوەى توشبوانى لى َجێگیر بکرێت”.
وتیشى: “ڕەوشى تەندروستى 10 لە توشبووان ناجێگیرە و کێشەى کەمى ئۆکسجینیان هەیە بۆیە ناوبەناو دەخرێنە ژێر ئۆکسجینەوە،هێشتا دۆخەکە لە ژێر کۆنترۆڵ دایە بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان پابەند نەبن بە ڕێنمایەکانەوە ئەوا ڕووبەڕووى کارەساتى تەندروستى دەبینەوە لە هەرێمى کوردستان نەک تەنها شارى سلێمانى”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13 hours لهمهوپێش -
13 hours لهمهوپێش



