“دۆخه‌كه پێویستى به قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه، به‌ڵام بارى ئابوورى خه‌ڵك رێگه‌مان نادات”

هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى
هه‌وراز ئه‌حمه‌د – SNN
پارێزگارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م قۆناغه پێویستى به قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆیه، به‌ڵام به‌هۆى بارى ئابوورى خه‌ڵكه‌وه ناتوانین رایبگه‌یه‌نین.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به (SNN) ى راگه‌یاند: “له پاش راگه‌یاندنى ئه‌و ژماره زۆره‌ى تووشبووانى كۆرۆنا سلێمانى پێویستى به دوو رێكارى پێویست هه‌یه بیگرێته به‌ر، یه‌كه‌م: تووندكرن و په‌یوه‌ستكردنى زیاترى داموده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به رێكاره‌كان و ئیجرائاتكردن به‌رامبه‌ر به‌و كه‌سانه‌ى كه به‌ریه‌كه‌وتن و تێكه‌ڵاو بوون بهریهكهوتنیان ئه‌بێت و پابه‌ندى رێنمایه‌كان نابن، دووه‌میان: كه به‌شه سه‌ره‌كیه‌كه‌یه پابه‌ندكردنى هاووڵاتیانه به خۆپارێزى و رێگا نه‌درێت بارودۆخێك دروستببێت كه دۆخێكى وه‌هاى به‌دواوه بێت”.
وتیشى: “رۆژى سێشه‌ممه لیژنه‌ى باڵاى ئۆپراسیۆنى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له شارى هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه، له كۆبوونه‌كه‌دا پێشبینى ده‌كه‌ین رێكار و بڕیارى نوێ ده‌ربكرێت، چونكه قۆناغه‌كه و پێویستى له ئێستادا وا ده‌خوازێت”.
هاوكات له باره‌ى راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆوه پارێزگارى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كان زیادیكردووه پێویسته قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ رابگه‌یه‌ندرێت، به‌ڵام كۆرۆنا دوو لێكه‌وته‌ى خراپى به‌دواى خۆیدا هێنا ئه‌ویش خراپى دۆخى ئابوورى هاووڵاتیان و بێكارى بوو، به‌و هۆكاره ره‌نگه نه‌توانین قهغهى هاتووچۆ رابگهندرێت و ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانیش بۆ ئه‌م قۆناغه به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو رێكارى نوێ ده‌رده‌كرێت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “رێكاره‌كان تووندتر ده‌كه‌ینه‌وه و كهمێكى تر رێكارى نوێش راده‌گه‌یه‌نین”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9 hours لهمهوپێش



