“به‌شێك له هۆتێل و شوێنه گهشتیاریيهكانى سلێمانى ده‌كرێنه نه‌خۆشخانه”

پارێزگاى سلێمانى
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستيى سلێمانى رایدهگهنێت: دۆخى سلێمانى زۆر خراپه و پێشبینى ده‌كه‌ین دۆخه‌كه له‌وه زیاتر ئاڵۆز بێت ده‌شڵێت: “ئه‌گه‌ر ئاماره‌كان به‌مجۆره له هه‌ڵكشاندا بن ئه‌وا نه‌خۆشخانه‌كان تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشییان نامێنێت”.
هێرش سه‌ید سه‌ليم، جێگرى به‌ڕێوبه‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه حاڵه‌ته‌كان له یه‌ك و دوواندا نه‌ماوه ئێستا ئامارى به كۆمه‌ڵ راده‌گه‌یه‌ندرێت كه ئه‌مه بوو ئێمه لێى ده‌ترساین، چونكه نه‌خۆشخانه‌كان تواناى وه‌رگرتنى نه‌خۆشیان نامێنێت و تیمى پزیشكى پێویستمان نیه و ئامێره‌كانیش ژماره‌یان دیاریكراوه”.
وتیشى: “له ئه‌گه‌رى پڕبوونى نه‌خۆشخانه‌كان پلانمان هه‌یه به‌شێك له هۆتیل و شوێنه گهشتیاريیهكانى سلێمانى بكه‌ینه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه گومانیان لێده‌كرێت و نه‌خۆشیه‌كه‌یان به سووكى وه‌رگرتووه له‌وێ چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن، یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ى له ئێستادا پێشنیار كراوه (گوندى سه‌نارییاى گه‌شتیاریه) ئاماده بكرێت و خراوه‌ته حاڵه‌تى ئامادده باشیه‌وه”.
ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی رایگه‌یاند: “لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان 101 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
10 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
10 hours لهمهوپێش



