
لۆگۆى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى هه‌رێم ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: 104 كه‌س له هه‌رێم تووشى كۆرۆنا بوون و كه‌سێكیش به ڤایرۆسه‌كه گیانى له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه “لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 1718 پشکنین ئەنجام دراوە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، 939 هەولێر، 347 سلێمانی، 305 دهۆك. دەرەنجام 104 تووشبووی نوێ تۆمار کرا”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ” له پارێزگای سلێمانی 102 پۆزەتیڤ: پیاو و ئافرەت و کچ و کوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەکانەوە، شەش تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەبووە و پشکنینیان بۆکراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، پیاوێك گیانی لەدەستدا کە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیکەی کوشندە بوو، 51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوین، 42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی، سێ دانیشتووی وارماوە، یه‌ك دانیشتووی قەزای کەلار، یه‌ك دانێشتووی قەزای کفری، یه‌ك دانیشتووی قەزای خانەقین، یه‌ك دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە، یه‌ك دنیشتووی شاری بغدا”.
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه له به‌یاننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیدا، ” له پارێزگای دهۆك دوو پۆزەتیڤ: پیاوێکی تەمەن 53 ساڵ دانیشتووی ناو شاری دھۆکە و نیشانەی نەخۆشیەکەی ھەبووە و پشکنینی بۆ کراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە و مناڵێکی تەمەن 11 ساڵ، کچی نەخۆشێکی پێشووە و دانێشتووی قەزای سێمێلە سەر بە پارێزگای دھۆك”.
له‌باره‌ى ئه‌و هاووڵاتیانه‌ى كه له ئێستادا له شوێنه‌كانى كه‌ره‌نتیندان ئه‌وه ئاشكراكراوه له به‌یاننامه‌كه‌دا، ” لەئێستادا تەنیا 801 هاووڵاتی لە 33 شوێنی جیاوازی کەرەنتین ماونەتەوە، 163 لە هەولێر، 36 لە سلێمانی، 602 لە دهۆك”.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



