نرخى نه‌وت به‌رزبووه و به‌رمیلێك نه‌وتى برێنت گه‌یشته 37 دۆلار

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت | فۆتۆ: MENAFN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت به‌ڕێژه‌ى 0.37% به‌رزبووه و گه‌یشته نزیكه‌ى 38 دۆلار.
پاش ئه‌و دابه‌زینه زۆره‌ى كه له ماوه‌ى دوو مانگه رابردوودا نرخى نه‌وت به‌خۆیه‌وه بینى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخى نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى خاوى برێنت گه‌یشته 37 دۆلار و 98 سه‌نت واته به‌ڕێژه‌ى 0.37% به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى كه هاوتایه له‌گه‌ڵ 14 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
هاوكات نرخى نه‌وتى خاوى خۆرئاواى تهكسس به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى و نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ڕێژه‌ى 0.28% به‌رزبووه گه‌یشته 35 دۆلار و 57 سه‌نت، كه به‌رامبه‌ره به 10 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
به‌هۆى سوككردنى رێكاره‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا و كرانه‌وه‌ى ئابوورى جیهان و كهوتنهوهكارى پیشه‌سازییه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو نرخى نه‌وت له جیهان دا رۆژ به رۆژ به‌رزبوونه‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



