
خۆپاراستن له ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: Sky News
پزیشكێكى ده‌روونى ئامۆژگارى هاووڵاتیان ده‌كات كه‌متر سه‌یرى هه‌واڵه‌كان بكه‌ن و كه‌مترین كات ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاربهێنن، ده‌شڵێت: “ئێستا هه‌مووان له قۆناغى ناجێگرى ده‌روونیدان”.
عه‌بدولنه‌سیر عومه‌ر، پرۆفیسۆر و پزیشكى ده‌روونى باس له دۆخى ده‌روونى هاووڵاتیيان به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه له ئێستادا له‌گه‌ڵ دووژمنێكى نادیار ده‌جه‌نگین هاووڵاتیان له هه‌موو جیهاندا له‌ژێر فشارى ده‌روونیدان، به‌وهۆیه‌شه‌وه تووشى ناجێگیرى ده‌روونى بوون”.
ئه‌و پزیشكه ئامۆژگارى هاووڵاتیان ده‌كات و ده‌شڵێت: “ئه‌وه‌ى گرنگه له‌ئێستادا ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان راستییه‌كه قبوڵبكه‌ن كه كۆرۆنا بوونى هه‌یه، چیتر دووربكه‌ونه‌وه له بیركردنه‌وه له‌وه‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا پلانگێڕییهكى جیهانییه”.
ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ناڕێكى له خه‌ودا یه‌كێكه له كاریگه‌رییه دهركهوتووهكانى ئه‌و ناجێگیرییه ده‌روونییه‌ى كه به‌سه‌ر زۆرینه‌ى هاووڵاتیان هاتووه له جیهاندا به‌هۆى كۆرۆناوه، به‌ڵام ئه‌مه شتێكى ئاساییه، ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه هاووڵاتیان به قبوڵكردنى راستیه‌كه ئه‌و فشاره له‌سه‌ر خۆیان كه‌مبكه‌نه‌وه، هه‌وڵبده‌ن كه‌مترین كات سه‌یرى هه‌واڵه‌كان بكه‌ن، چونكه فشاره‌كانى سه‌ریان زیاد ده‌كات”.
عه‌بدولنه‌سیر عومه‌ر، ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “پێش خه‌وتن كه‌مترین كات له‌گه‌ڵ مۆبایل و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌سه‌ر به‌رن، هه‌وڵبده‌ن خۆتان به‌وشتانه‌وه خه‌ریك بكه‌ن كه چێژى لێ ده‌بینن”.
هاوكات رێكخراوى ته‌ندروستيى جیهانى هانى هاووڵاتیان ده‌دات خۆیان له فشارى ده‌روونى به‌دووربگرن تا كارنه‌كاته سه‌ر ته‌ندروستى جه‌سته‌یشیان، له‌ڕێگه‌ى وێبسایتى خۆیه‌وه ئاشكرایركردووه، پێویسته هاووڵاتیان له‌كاتى كۆرۆنادا جهختبكهنهوه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه:
– ته‌نیا گوێ له هه‌واڵى شوێن و كه‌ناڵه باوه‌ڕپێكراوه‌كان بگرن.
– له ماڵه‌وه وه‌رزش ئه‌نجام بده‌ن.
– خه‌وتان رێكبخه‌ن و هاوشێوه‌ى رۆژانى پێشوو بخه‌ون و هه‌ستن له خه‌و.
– كه‌مترین كات سه‌یرى هه‌واڵه‌كان بكه‌ن، رۆژانه جارێك یان دووجار به‌لایه‌نى زۆره‌وه.
– هه‌وڵبده‌ن له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فۆن یان هۆكاره‌كانى تر‌ى په‌یوه‌ندى كردنه‌وه قسه له‌گه‌ڵ خزم و كهسهكانتان بكه‌ن.
– دووربكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و خواردنه‌وه كحولییه‌كان زیاد له پێویست.
– كه‌مترین كات ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان به‌كاربهێنن.
– ئه‌گه‌ر ده‌زانیت ده‌توانیت به ره‌چاوكردنى دوورى كۆمه‌ڵایه‌تى یارمه‌تى ده‌وروبه‌رت بكه‌یت ئه‌وه بێ دوودڵى یارمه‌تیان بده.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



