
مەرزی باشماخ
SNN
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا به‌داخستنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه له خاڵی 10 یه‌می راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه، بڕیاریانداوه به داخستنی مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی رێكخستنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌و ده‌روازه‌یه.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان مادده ده‌روازه سنورییه‌كانی تر به رووی ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا كراوه ده‌بن.
ئەمەش دوای ئەوەدێت دوێنێ زانا رەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند: لە دوای تووشبوونی 51 كەس لە دانیشتووانی قەزای پێنجوێن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، داوایەكی بەپەلەم ئاراستەی پارێزگاری سلێمانی كردووە كە مەرزی باشماخ بۆ ماوەی 24 كاتژمێر دابخرێت تا ئەوكاتەی رووپێوییەكی گشتی بۆ كارمەندانی مەرزەكە دەكرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



