
سهربازێكى سوپاى عێراق لهكاتى ئۆپراسیۆنێكدا دژى داعش| فۆتۆ: Javion Siders
SNN – عیماد جهبارى
هێزە عێراقیيەکان ئۆپراسیۆنێکی سەربازی فراوانیان لەسنووری قەزای داقوق دەستپێکرد و بڕیاریشە تا سنوری حەمرین بەردەوام بێت.
بهپێى زانیارییهكانى (SNN) كه له سوپاى عێراق دهستى كهوتوون: “هێزە عێراقییەکان بە پاڵپشتی فڕۆکە و تانک و زرێپۆش ئۆپراسیۆنێکی فراوانیان دەستپێکردوە لە گوندی تەل خەدیجەی داقوقەوە، تاوەکو سنووری حەمرین بەردەوام دەبێت، بە مەبەستی کێوماڵکردنی ناوچەکە لە چەکدارانی داعش”.
هاوكات ههر ئهمڕۆ له قهزاى دوبز تهقینهوهیهك روویدا و بههۆیهوه چوار سهرباز بوونه قوربانى، لهوبارهیهوه (SNN) له پۆلیسى دوبز ئهوهى زانیووه، ” نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی حەلوانی قەزای دوبز بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی سوپای عێراقدا تەقیوهتهوه، بەهۆی تەقینەوەکەوە دوو سەرباز گیانیان لەدەستداوە و دووانى دیکەش برینداربوون كه یەکێکیان ئەفسەرێکە بە پلەی مولازمی یەک و بریندارهكان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتی کەرکوک”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


