
SNN
فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات هۆشیاریان لەبارەی مەترسییەکانی کۆرۆناوە هەبێت و رۆڵی ئەرێنی ببینن، بە پێچەوانەوە رێکاری یاسایی دەگرنەبەر.
فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە: “بەهۆی ئاسایی بوونەوەی ژیانی رۆژانە و بەریەکەوتن و تێکەڵاوبوونی زۆری هاووڵاتیان لەگەڵ یەکتری رێژەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەڵکشاندایە”.
هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن ئەویش لەپێناو پاراستنی گیانی خۆیان و خێزانەکانیان.
هاوکات داوا لە زانایانی ئایینی و رۆشنبیران و دەزگاکانی راگەیاندن دەکات کە رۆڵی ئەرێنی لە هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان ببینن هەروەک پێشتر بینیویانە.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “پێویستە دەزگاکانی راگەیاندن و بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەرپرسانە هەڵسوکەوت بکەن و لە مەترسی کۆرۆنا کەم نەکەنەوە و نەبنە هۆکاری لاوازی بڕوا و متمانەی هاووڵاتیان بە پێچەوانەوە ناچاردەبین رێکاری یاسایی دژ بە سەرپێچیکاران بگرینەبەر”.
ئەمە لەکاتێکدایە ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە چەند رۆژی رابردوودا لە هەرێم زیادیانکرد بەوهۆیەوە قەدەغەی هاتووچۆ بۆ شەش رۆژ راگەیەندرا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5 hours لهمهوپێش -
5 hours لهمهوپێش



