ئارى هه‌رسین: یه‌كێتى رۆڵێكی تایبەتى بینیووه و قوربانییەكی زۆری پێشكەشی گەل و خاك كردووە

ئارى هه‌رسین، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN – عه‌لى حه‌مه سه‌عید
ئارى هه‌رسین به‌بۆنه‌ى 45 مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ”ئەوەی ئێستا خەڵك لە هەمووكات زیاتر پێویستی پێیەتی تەبایی و یەكڕیزی ناو ماڵی كورده، بەتایبەت نێوانی ئێمە و یەكێتیی نشتیمانی كوردستان”.
ئارى هه‌رسین، ئه‌ندامى خولى پێشووى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى پارتى به (SNN)ى راگه‌یاند: “پیرۆزبایی لە ئەندامان و لایەنگران و سەركردایەتی كۆن و نوێی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م، یەكێتی رۆڵێكی زۆر تایبەتى بینیووه له ساحه‌ى سیاسى كوردستاندا و قوربانییەكی زۆر زۆری پێشكەشی گەل و خاك كردووە ئەمەش جێگای شانازییە”.
ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وتیشى: “ئومێدەوارم وەك چۆن رابردوویەكی پڕ لە شانازییان بۆ خۆیان دروستكردووە، ئاواش داهاتوویەكی پتەو لەگەڵ ئێمە له پارتی دیموكراتی كوردستان بونیادبنێن، هیوام هه‌یه له‌م یاده پڕ شكۆیه‌دا هاووڵاتییان ئەنجامی دڵخۆشكەری كۆبوونەوەی نێوان ئێمە و یەكێتی ببینن”.
ئارى هه‌رسین ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “ئەوەی ئێستا خەڵك لە هەمووكات زیاتر پێویستی پێیەتی تەبایی و یەكڕیزی ناو ماڵی كورده، بەتایبەت نێوانی ئێمە و یەكێتیی نيشتمانيی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ى بەیەكەوە بەرەنگاری هەموو ئاستەنگییەكان ببینەوە و ئاسانتریش بۆمان چارەسەر دەكرێن كاتێك كه به‌یه‌كه‌وه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 45 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كه له 1ى حوزه‌یرانى ساڵى 1975 له‌لایه‌ن مام جه‌لال، سكرتێرى پێشووى یه‌كێتى و ده‌سته‌یه‌ك له هاوڕێكانى وه‌ك: نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ر شێخ مووس و كه‌مال فوئاد له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستییه‌ى پێشتر له 22ى ئایارى 1975، مام جه‌لال له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى له دیمهشقى پایته‌ختى سوریا له‌ڕێگه‌ى میدیاكانى سووریا و لوبنان زه‌نگى دامه‌زرانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان وه‌ك حزبێكى سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئه‌جێندا دابوو به‌گوێى گه‌لى كورددا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



