“یه‌كێتى هێزێكى گرنگى ناو ساحه‌ى سیاسییه و خاوه‌نى بۆچوونى جیاوازه”

لۆگۆى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان و یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان رایدهگهنێت: یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان هێزێكى گرنگى نێو ساحه‌ى سیاسییه له هه‌رێمى كوردستان كه خاوه‌نى خه‌بات و قوربانیدانه و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین”.
مسته‌فا عه‌بدوڵا، كارگێڕى ئه‌نجومه‌نى جێبه‌جێكردنى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان به بۆنه‌ى 45 مین ساڵیادى دامه‌زراندنى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان به (SNN)ى راگه‌یاند: “یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان به ئاشكرا وتویهتى كه خاوه‌نى بیر و بۆچوونى جیاوازه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش دامه‌زراوه، هه‌میشه بیر و بۆچونى جیاواز له‌نێو یه‌كێتیدا به‌رده‌وامى هه‌بووه و ئیداره دراوه، ئێمه‌ش به خاڵێكى جوانى حزبهكهیانى ده‌بینین”.
له باره‌ى په‌یڕه‌وكردنى سیستمى هاوسه‌رۆكایه‌تى یه‌كێتى كه له نوێترین كۆنگره‌ى ئه‌و حزبه بڕیارى لێ دراوه ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتوو ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “سیستم و ئه‌زموونێكى نوێیه، به تایبه‌ت له حزبه‌كانى باشوورى كوردستان چاوه‌ڕوانین تاوه‌كو بزانین چۆن ئه‌زموونێك ده‌بێت و كاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر یه‌كێتى چۆن ده‌بن له ئاینده‌دا، هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ى یه‌كگرتووه كه ساڵانێكه كارى سیاسى ده‌كات له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى بوونى دوو هاوسه‌رۆكى گه‌نج بۆ هێزێكى وه‌ك یه‌كێتى چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟ ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌و دوو سه‌رۆكه گه‌نجه ده‌كرێت توانا و وزه‌ى گه‌نجێتیان بخه‌نه خزمه‌تى پرۆسه‌ى دیموكراسى له هه‌رێمى كوردستان ئیزافه‌یه كى جوانتر بكه‌ن له پرۆسه‌ى سیاسى كوردستاندا و ئێمه‌ش چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌یان لێ ده‌كه‌ین”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 45 ساڵ تێپه‌ڕده‌بێت به‌سه‌ر یادى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان كه له 1ى حوزه‌یرانى ساڵى 1975 له‌لایه‌ن مام جه‌لال، سكرتێرى پێشووى یه‌كێتى و ده‌سته‌یه‌ك له هاوڕێكانى وه‌ك: نه‌وشیروان مسته‌فا، عومه‌ر شێخ مووس و كه‌مال فوئاد له به‌رلینى پایته‌ختى ئه‌ڵمانیا راگه‌یه‌نرا، ئه‌مه به‌زانینى ئه‌و راستییه‌ى پێشتر له 22ى ئایارى 1975، مام جه‌لال له‌گه‌ڵ فوئاد مه‌عسوم، عادل موراد و عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلى له دیمهشقى پایته‌ختى سوریا له‌ڕێگه‌ى میدیاكانى سووریا و لوبنان زه‌نگى دامه‌زرانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان وه‌ك حزبێكى سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن ئه‌جێندا دابوو به‌گوێى گه‌لى كورددا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



