قایمقامی سەیدسادق بڕیای داخستنی سەرجەم مزگەوت وبازاڕو شوێنەگشتیەکانی دەرکرد

سەیدسادق بڕیای داخستنی سەرجەم مزگەوت و بازاڕ‌و شوێنە گشتییەکان دەرکرا فۆتۆ: SNN
SNN_عەلی حەمەسەعید
بەمەبەستی ڕێگری‌کردن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ژووری ئۆپراسیۆنەکانی قه‌زای سەیدسادق و لێپرسراوانی ته‌ندروستی و ئه‌منی چەند بڕیارێکیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەرکرد.
دیاری ڕەفیق، قایمقامی قەزای سەیدسادق بە SNN ی ڕاگەیاند: بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هاوکات جێەجێکردنی ڕێنماییەکانی وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ژووری ئۆپراسیۆنەکانی قەزای سەیدسادق چەند بڕیار و ڕێوشوێنی پێویستمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا دەرکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی ئەم ڕێنماییانە قەدەغەی ھاتووچۆ ئۆتۆمبیل و پیادەی ھاوڵاتییان ڕادەگیرێت سه‌رجه‌م بازاڕ و دوکان و شوێنه خزمه‌تگوزارییه‌کان و مزگەوت و دوکان و مارکێت و بازار و شوێنه گشتییه‌کان داده‌خرێت، جگه له ده‌رمانخانه‌ی ئێشکگری و نانه‌واخانه‌کان و سه‌مونخانه‌کان به مه‌رجێک هۆیەکانی خۆپارێزی بەکاربهێنن و هه‌ر شوێنکار و شۆفێر و که‌سێک باپه‌ند نه‌بێت ڕووبه‌ڕووی ڕێکاری یاسایی ده‌کرێته‌وه.
قایمقامی قەزای سەیدسادق ئەوەشی وت: “سه‌ره‌ڕای باری قورسی ژیان و بژێوی ڕۆژانه و کار و کاسپی هاووڵاتیان، به‌تایبه‌ت که ناوچه‌که‌مان شوێنێکی کشتوکاڵی به‌رفراوانه و کاتی وه‌رزی دروێنه و پێگه‌شتنی به‌رهه‌مه‌کانی تری جوتیارانه و شارێکی قه‌ره‌باڵغه و ده‌که‌وێته ناو جه‌رگه‌ی ده‌شتی شاره‌زوور، بۆیە داوا لە هاوڵاتیان دەکەین لەكاتی سەردانیكردنی شوێنە قەرەباڵغەكان و چوونە دەرەوە لە ماڵ بۆ كاری پێویست، دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن و زوو زوو دەستەكانیان بە ئاو و سابوون بشۆن و پابه‌ندی ڕێنماییه‌کانی ته‌ندروستی و کارگێڕییەکان بن له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستی خۆمان و خێزان و شاره‌که‌مان له ڤایرۆسی کۆرۆنا که به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو ته‌شه‌نه‌ی کردووه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14 hours لهمهوپێش



