
بافڵ تاڵەبانی و عەممار عەکیم
SNN-
بەبۆنەی 45ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە پیرۆزبایی نامەیەکی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتیی کرد.
لەپیرۆزبایی نامەکەدا عەممار حەکیم دەڵێت: “پێمانخۆشە لەیادی دامەزراندنی حیزبەکەتاندا پیرۆزباییتان لێبکەین، بەمبۆنەیەشەوە ئەوە وەبیردەهێنینەوە کە حیزبەکەتان خاوەنی بەخشین و خەباتێکی زۆر گەورەیە و هەوڵ و تێکۆشانەکانی کۆچکردوو سەرۆک تاڵەبانی لەو میانەدا شاهیدی قوربانیدانی حیزبەکەتانن”.
سەرۆکی رەوتی حیکمە هیوادەخوازێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ یەکێتیی بەردەوامیی هەبێت وەکچۆن لەڕابردوودا خەباتی هەردوولا بۆ لەناوبردنی دیکتاتۆرییەت بوو، ئەمڕۆش ئەو خەباتە درێژەی پێبدرێت بۆ تێپەڕاندنی دۆخی ناهەمواری ئێستای سیاسی و ئابووری و سەرکەوتن بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنی و تەندروستییەکاندا.
لەبەشێکی تری پیرۆزبایی نامەکەدا حەکیم هیواشیخواستووە هاوسەرۆکانی یەکێتیی و جەماوەری یەکێتیی بەردەوامیی بدەن بەهەوڵەکان بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی دیموکراسی و ئیتیحادی کە گەلی عێراق بەئازادی و ئاشتیی لەسایەیدا بحەوێنەوە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



