
کۆرۆنا هەڵەبجە
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان 12 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرابوون و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجاره له ناوچه‌كه به‌مشێوه‌یه هاووڵاتیان تووشى ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و پێشتر ته‌نها دوو حاڵه‌ت هه‌بووه و یه‌كێكیشیان چاكبووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ى كه‌لار به SNNی راگه‌یاند: له ئه‌نجامى پشكنینه نوێیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له سنوورى گه‌رمیان 12 حاڵه‌تى پۆزه‌تیڤى تێدایه و هه‌ڵگرى ڤایرۆسی كۆرۆنان.
وتیشى: “ئه‌و 12 كه‌سه حەوت كه‌سیان خه‌ڵكى كفرى و چوار كه‌سیان خه‌ڵكى كه‌لارن و یه‌ك كه‌سیشیان دانیشتووى قه‌زاى تكریته و به سه‌ردان هاتووه‌ته شارى كه‌لار”.
پێشتر له سنوورى گه‌رمیان ته‌نها دوو حاڵه‌ت تۆمار كراوه یه‌كێكیان چاكبووه‌ته‌وه و كه‌سه‌كه‌ى دیكه‌ش له ژێر چاودێریدایه.
وەزارەتی تەندروستیش کەمێک لەمەوبەر دەرەنجامەکانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە:
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
دەرەنجامی نوێ … لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان و تووشبووان، دوازدە تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، حەفت ئافرەت و چوار پیاو و کچێکی گەنج، نۆ لە تووشبووان بەرکەوتووی تووشبوانی پێشوون، دوو تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەکەیان ھەیە، یەک تووشبوو لە شاری بەغداد گەڕاوەتەوە، شەش تووشبوو دانیشتووی قەزای کفری. چوار تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری بەغداد. یەك تووشبوو دانیشتووی شاری تکریت.
وەزارەتی تەندروستی 1 حوزەیران 2020
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8 hours لهمهوپێش



