تووشبووانی كۆرۆنا لە پێنجوێنەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی

تووشبووانی كۆرۆنا لە پێنجوێنەوە دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەكانی سلێمانی
SNN- عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی SNN لە زاری سەرچاوەیەكی بەرپرس لە قەزای پێنجوێن بڵاویكردەوە كە تووشبووانی كۆرۆنا لە قەزای پێنجوێن لە ماڵەكانی خۆیاندا چارەسەر وەردەگرن و نەگوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەكان، ئەمڕۆ بڕیاردرا كە سەرجەم تووشبووانی كۆرۆنا بگوازرێنەوە نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی.
زانا ڕەحمان، قایمقامی قەزای پێنجوێن بە SNNی ڕاگەیاند: بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ئەنجامدانی ڕێكکاری پێوست بۆ زیاتر ڕێگریكردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسكە، تیمێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە لە جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پلان لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پێكهاتبوون پاش كۆبوونەوەمان بڕیاماندا كە قەزای پێنجوێن بكرێت بە پێنج زۆن بۆ پشكنین و دەرمانڕشتن، هاوكات ناحیەكانی گەرمك و ناڵپارێزو مەرزەكانی باشماخ و سەیرانبەندیش بكرێنە سێ زۆن بۆپشكنین و دەرمانڕشتن.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ بڕیارماندا كە سەرجەم تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری قەزای پێنجوێن ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی سلێمانی بكرێن، ئەوەش بە مەبەستی چاودێریكردن و چارەسەركردنیان.
قایمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێ دەكەین، بەڵام بە ڕەچاوكردنی وەرزی كشتوكاڵکردن و كارئاسانی بۆ جوتیاران لەسنوری قەزاكەماندا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



