سزای لەسێدارەدان بەسەر زیاتر لە سێ هەزار چەکداری داعشدا سەپێندراوە

SNN
سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایگەیاندووە، زیاتر لە سێ هەزار چەکداری داعش لە عێراق سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێندراوە.
ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی روسیا تودەی راگەیاندووە، لە چەند ساڵی رابردوودا سزای لەسێدارەدان بەسەر زیاتر لە سێ هەزار چەکداری داعشدا سەپێندراوە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.
راشیگەیاند، بەشێکی لەو تاوانبارانەی داعش ئەوانەن کە ساڵی رابردوو لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە رادەستی عێراق کراون.
لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکانی ژێر دەستی داعش دادگاکانی عێراق دەستیان بە دادگاییکردنی ئەو تۆمەتبارانە کردووە و تا ئێستا هەزاران تۆمەتبار بە سزا گەیەندراون، لەلایەکی دیکەوە تیمی لێکۆڵەری تایبەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ماوەی چوار ساڵە بەڵگە لەسەر تاوانەکانی داعش کۆدەکاتەوە تا رووبەڕووی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ و جینۆسایدیان بکاتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20 hours لهمهوپێش



