کازمی سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەت دەخاتە بەردەم پەرلەمان

کابینەی-کازمی
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا کازمی سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەتی عیراق بخاتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران.
بەدر زیادی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هاوپەیمانی سائیرون بە میدیاکانی رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، سیڤی کاندیدانی حەوت وەزارەتی كابینەی مستەفا کازمی دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی داهاتوودا، بخرێنە دەنگدانەوە.
لە 7ی ئایار، بە زۆرینەی دەنگ پەرلەمانی عێراق دەنگی بە بەشێك لە پێكھاتەی كابینەی نوێی حكومەت دا، بەڵام تا ئێستا حەوت وەزارەتی کابینەکە بێ وەزیرن.
ئەو وەزارەتانەی کە تا ئێستا وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە بریتین لە هەریەکە لە وەزارەتەکانی بازرگانی، داد، کۆچ، دەرەوە، نەوت، رۆشنبیری, کشتوکاڵ.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
10 hours لهمهوپێش -
11 hours لهمهوپێش



