كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

منارى چۆلى له شارى هه‌ولێر | فۆتۆ: Kovan Katuli
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێم به سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ناوخۆ و وه‌زیرى ته‌ندروستیى هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بووبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى به (SNN)ى راگه‌یاند: “بڕیاره ئه‌مڕۆ له شارى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆيى هه‌رێم و سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستیی هه‌رێم و به به‌شدارى پارێزگاره‌كانى هه‌رێم، سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه ئیدارییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیی پارێزگاكان كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا به‌ڕێوه‌بچێت”.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه و ئه‌و بابه‌تانه‌ى كه بڕیاره تێیدا تاوتوێبكرێن پارێزگارى سلێمانى ئاشكرایكرد: “له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دیراسه‌ى قۆناغه‌كانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا و دۆخى دارایی هاووڵاتیيان و ئه‌و دۆخه‌ى به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له هه‌رێم دروستبووه تاوتوێده‌كرێت”.
كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لیژنه‌ى باڵاى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ى زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه حاڵه‌ته‌كانى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له هه‌رێم له هه‌ڵكشانى خێرادان، هاوكات ئه‌مشه‌ویش به‌شێك له هاووڵاتیانى ڕانیه، قه‌ڵادزێ و ده‌ربه‌ندیخان خۆپیشاندانى ناڕه‌زایه‌تییان دژى خراپى دۆخى دارایی ئه‌نجامدا و رایانگه‌یاند: به‌هۆى خراپى دۆخى داراییانه‌وه ئاماده‌نین پابه‌ندبن به قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ.
رۆژى 31ى ئایار، وه‌زاره‌تى ناوخۆى هه‌رێم قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆى سه‌رتاسه‌رى تاوه‌كو 6ى حوزه‌یران، راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى رێگه‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



