تیرشتیگن هۆکاری هه‌ڵپه‌ساردنی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه ئاشکرا دەکات

تیرشتیگن
SNN Sport
مارك تیرشتیگنی ئه‌ڵمانی و گۆڵپارێزی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ی ئیسپانی وای دبینێت كه ماریۆ گۆتزه‌ی هاونیشتمانی و ئه‌ستێره‌ی یانی بروسیا دۆرتمۆند گونجاو ده‌بێت بۆ خولی ئیسپانی .
تیرشتیگن له لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی “DAZN”وتی ” گۆتزه یاریزانێكە هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ تۆپ ده‌زانێت ، بێگومان شوێنی ده‌بێت له لیگا و جیاوازی دروست ده‌كات ، نازانم پلانه‌كانی چیه كاتێک پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ین ، بەڵام ئێمە به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی تۆپی پێ ناكه‌ین “.
هه‌روه‌ها وتی ” سه‌باره‌ت به من ، گرنگه ته‌نیا بریاری دروست بدات و ده‌توانێت جیاوازی دروست بكات “.
له كاتی پرسیاركردن له سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه وه‌ڵامی دایه‌وه‌و وتی ” گفتوگۆكانی نوێ كردنه‌وه‌مان ده‌ست پێكرد ، دواتر كۆرۆنا ده‌ركه‌وت ، بۆیه دۆخه‌كه گونجاو نه‌بوو بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان ، بابه‌ته‌كه پەیوهستە به شتی زۆر بایه‌خدارتر له تۆپی پێ ، بۆیه بریارماندا گفتوگۆكان هه‌ڵپه‌سێرین ، له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ست به‌ده‌ست ناهێنم لەگەڵ یانەکەم”.
له كۆتاییدا تیرشتیگن وتی ” له بنه‌ڕه‌تدا ، هه‌ست به رازی بوون ده‌كه‌م خێزانه‌كه‌م دڵخۆشن له به‌رشەلۆنه ، تۆ به هیچ شێوه‌یه‌ك نازانیت چی رووده‌دات له چه‌ند ساڵی داهاتوودا “.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


