بهشێك له دوکانەکانی ڕاپەڕین کرانەوە و قایمقامیش داواكارییهك ئاراستهى هاووڵاتیان دهكات

بەرپرسیاریهتى باڕاى ڕانیه ناوهندى ئیدارهى ڕاپهڕین | فۆتۆ: محهمهد مستهفا / SNN
SNN – محەمەد مستەفا
دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوکاندار و کاسبکارانی قەزاکانی ڕانیە و پشدەر خۆپیشاندانیان دژی داخستنی بازاڕ و دوکانەکان ئەنجامدا، ئەمڕۆ سێشەممە بهشێك له دوکان و بازاڕەکانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین کراوەبوون.
حوسێن مەحمود، قایمقامی قەزای ڕانیە بە (SNN)ی راگەیاند: “لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆنا بووهتە مەترسییەکی گەورە بۆ سەر هاووڵاتییان، کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان و دوستبوونی قەرەباڵغی مەترسییەکە زیاتر دەکات، بۆیه داوا دەکەین دوکاندار و کاسبکاران لەگەڵ کردنەوەی دوکانەکانیان رەچاوی رێنماییە تەندروستییەکان بکەن”.
وتیشی: “لەم دۆخەی ئێستادا بەرپرسیاریهتى پاراستنی تەندروستی کەوتۆتە سەرشانی هاووڵاتیان خۆیان، دەبێت دوکاندار و کاسبکاران بەرپرسیاریهتى تەندروستی خۆیان و هاوڵاتیانیش بگرنە ئەستۆ”
قایمقامی ڕانیە ئهوهشى خستهڕوو: “داواکارین لە هاووڵاتیان لە ناوبازاڕ و شوێنە گشتیەکان خۆیان بە دووربگرن لە هەر کۆبوونەوە و قەرەباڵغی و گردبوونەوەیەک لەپێناو سەلامەتی تەندروستی خۆیان”.
جگە لە کردنەوەی دووکان و بازاڕەکانی ڕانیە هاوکات بهشێك دوکان و بازاڕەکانی قەڵادزێش کراونەتەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



