
خۆپیشاندان له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كاسبكار و پیشه‌وه‌رانى سلێمانى به‌هۆى خراپى بار و گوزه‌رانیان و راگه‌یاندنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆوه خۆپیشاندانیان ده‌ستپێكرد.
په‌یامنێرى (SNN) له نێو خۆپیشاندانه‌كه‌وه رایگه‌یاند: “ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن پێكهاتوون له پیشه‌وه‌ر و كاسبكار و خاوه‌ن دوكانه‌كانى ناو بازاڕى سلێمانى داواده‌كه‌ن رێگه‌یان بدرێت دوكان و بازاڕه‌كانیان بكه‌نه‌وه، به‌بیانوى ئه‌وه‌ى بارى داراییان خراپه و ناتوانن به‌وهۆیه‌وه پابه‌ندى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ بن، له ئێستادا له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تى سلێمانى گردبوونه‌ته‌وه”.
شیروان عه‌لى، دوكاندار له‌ناو بازاڕى سلێمانى به (SNN) راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ وه‌ك كاسبكارانى ناو بازاڕى شارى سلێمانى ئه‌م گردبوونه‌وه‌یه‌مان له به‌رده‌م قایمقامیه‌تى سلێمانى ئه‌نجامداوه، چونكه ده‌مانه‌وێت ده‌ست به كار بكه‌ینه‌وه به‌هۆى خراپى دۆخى داراییمانه‌وه، له ئێستادا نوێنه‌رمان چووه‌ته ژووره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامى سلێمانى كۆبێته‌وه و داواكارییهكانمانى پێ رابگه‌یه‌نێت و ئێمه‌ش به‌ڵێنمانداوه كه پابه‌ندى رێنماییه‌كان بین ئه‌گه‌ر رێگه‌مان پێبده‌ن ده‌ستبه‌كار بكه‌ینه‌وه”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



