
ئه‌حمه‌د جه‌زا
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
سه‌ره‌ڕاى وه‌ستانى سه‌رجه‌م چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، به‌ڵام ئەمە نه‌بووەته رێگر له‌به‌رده‌م به‌شداریكردنى یاریزانانى كورد له پاڵه‌وانێتی كیشوه‌رى و جیهانى به جۆرێك كه ئه‌نجامى گه‌وره به ده‌ست دەهێنن.
به‌سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتى شه‌تره‌نجى ئاسیا و به شێوازى ئۆنلاین ، پاڵه‌وانێتییه‌كى شه‌تره‌نج به‌ڕێوه‌چوو، یاریزانێكى كوردیش شان به‌شانى چه‌ندین یاریزانى جیهان به‌شداریكردو توانى پله‌ى حه‌وته‌م به ده‌ست بێنێت.
ئه‌حمه‌د جه‌زا یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى شه‌تره‌نجى عێراق رایگه‌یاند:” من وه‌ك یاریزانانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌شداربووم له پاڵه‌وانێتیه‌كه كه یاریزانان بۆ حه‌وت زۆن دابه‌ش كرابوون منیش له زۆنى وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان بووم شان به شانى وڵاتى ئێران كه 34یاریزانى ئاست به‌رزى جیهان كه خاوه‌ن بڕوانامه‌ى گراند ماسته‌ر بوون كه به‌رزترین پله‌ى شه‌تره‌نجه له جیهان تێیدا به‌شداربوون”.
وتیشی:” دواى ركابه‌رییه‌كى به‌هێز توانیم له 9 یاریدا شه‌ش خاڵ كۆبكه‌مه‌وه و پله‌ى حه‌وته‌م به ده‌ست بێنم، راسته ئه‌نجامه‌كه به دڵى من نه‌بوو كه ده‌بووایه ئه‌نجامى گه‌وره‌ترم به ده‌ست بێنایه، به‌ڵام به هۆى هه‌ڵه‌ى خۆمه‌وه ئه‌و ئه‌نجامه‌م به ده‌ستهێنا، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش‌دا سودێكى زۆرم لێ بینى، چونكه چه‌ندین یاریزانى خاوه‌ن به‌رزترین بڕوانامه‌ى یاریه‌كه‌ی تێدا به‌شداربوون، هه‌روه‌ها ماوه‌ى 4 مانگ زیاتریش به‌شدارى هیچ پاڵه‌وانێتییه‌كم نه‌كردبوو”.
لە کۆتایدا وتی:” نایشارمه‌وه یه‌كێك له ئامانجه‌كانم كه ده‌مه‌وێت به ده‌ستى بێنم ببمه پاڵه‌وانى ئاسیا، راسته خه‌ونه‌كه‌م قورس ده‌بێت له ناو ئه‌و هه‌موو پاڵه‌وانه‌ى جیهان، به‌ڵام هه‌موو ئیشێك به هه‌وڵ و ماندوبوون ده‌توانیت پێی بگه‌یت”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



