
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە
SNN – عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕەكان بۆ سەرجەم شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەرچووە، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە دوكاندار و خاوەن پیشەكان پابەندی بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ نەبوون قایمقامیش دەڵێت: “بە چەند مەرجێك رێگەمان بە كردنەوەی دوكان و بازاڕەكان داوە”.
نوخشە ناسیح، قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای دەرچوونی بڕیاری قەدەغهی هاتووچۆ و داخستنی دوكان و بازاڕەكان، لەلایەن خاوەن پیشە و دوكاندارەكانەوە داوامانلێكرا كە هاوكارییان بكەین و رەچاوی باری گوزەران و دارایی هاووڵاتیان بكەین، بۆیە ئێمەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خەڵك داواكارییەكەمان قەبووڵكردن”.
وتیشى: “ئێمە بە چەند مەرجێك رێگەمانداوە بەكردنەوەی دوكان و بازاڕەكان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە كە گرنگترینیان، بەكارهێنانی ماسك و دەمامكە لە لایەن خاوەن دوكان و پیشەوەرەكاندا، بە پێچەوانەوە سەرەڕای داخستنی دوكانەكەی رێكاری دیكەی بەرامبەر دەگیرینەبەر”.
قایمقامی قەزای ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، “لیژنە هاوبەشەكانمان راسپاردووە بۆ ئەوەی بە بەردەوامی چاودێری بازاڕ و دوكانەكان بكەن بۆ ئەوەی خاوەن دوكان و پیشەوەران پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان ببن، بە پێچەوانەشەوە رێكاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتەبەر”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



