
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە سنووری گوندەکانی پارێزگای هەڵەبجە سەدان دۆنم زەوی جوتیاران سوتاون.
زانیار عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە بەهۆكارێكی نادیار ئاگرێكی بەرفراوان لە سنوری دەشتی شارەزوور و دەشتی سەبان و گوندەكانی دەرەشیش و خێڵی حەمە و تەپەكوڕە و باشنی شار و چەند گوندێكی دیكەی سنورەكە كەوتوەتەوە تا ئێستاش نەتوانراوە كۆنترَۆڵبكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەرجەم بنكەكانی ئاگركوژێنەوەی ناو شاری هەڵەبجە و ناحیەكانی سیروان و خورماڵ سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن، بەڵام بەهۆی بوونی ڕەشەبایەكی بەهێز لە سنورەكەدا كۆنترۆڵکردنی ئاگرەكە ئەستەم بووە.
وتەبێژەكەی بەرگری شارستانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەرچەندە لە ئێستادا بەهۆی سەرقاڵبوونمان بە كوژاندنەوەی ئاگرەكە هیچ ئامارێكی وردمان لەبەردەستدا نییە لە بارەی زەرەر و زیانەكانی كەوتنەوەی ئاگرەكە، بەڵام بێگومان بە سەدان دۆنم لە بەرهەمی گەنمی جوتیاران و پوشوپاوەنی گوندنشیانی سنورەكە سوتاون.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8 hours لهمهوپێش -
8 hours لهمهوپێش



