
SNN
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارە بە دزینی زیاتر لە 48 ملیۆن دیناری فەرمانبەرانی فەرمانگەی ئاوی پیرمام.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تۆمەتبارەکە ناوی (م.ع.ن) لە نزیک ناحیەی دیبەگەی سەر بە قەزای مەخموور دەستگیرکراوە، بەنیازبووە لە ناحیەی شرگات خۆی حەشاربدات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو کەسە تۆمەتبارە بە دزینی بڕی 48 ملیۆن و 708 هەزار و 400 دینار) لە مووچەی فەرمانبەرانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ.
ئەوەش خراوەتەڕوو: “پێش دەستگیركردنیشی ئوتومبیلەکەی خۆی سووتاندبوو، تا تاوانەكە بشارێتەوە و بڵێ كە گوایە پارەكە لەناو ئوتومبیلەکەدا سووتاوە، بەڵام دوای دەستگیركردنی، دەست بەسەر سەرجەم بڕە پارەكەدا گیرا و بۆ فەرمانگەی ئاوی پیرمام دەگەڕێندرێتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


