به‌پێدانى سێ مووچه كرێكارانى پاككه‌ره‌وه لەگەرمیان چوونەوە سەر کارەکانیان

کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لەگەرمیان فۆتۆ: SNN
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
بۆ جارى سێهه‌م كرێكارانى پاككه‌ره‌وه له گه‌رمیان له‌به‌ر پێنه‌دانى مووچه‌كانیان مانیان گرت و به‌وهۆیه‌وه كۆڵان و شه‌قامه‌كان خۆڵ و خاشاكى زۆرى هاووڵاتیانى تێدا كۆبووه‌وه.
لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریش ده‌ڵێت “ئه‌مڕۆ كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر كراوه و به‌پێدانى سێ مووچه ده‌ستیان به كاركردن كردووه، بڕیاره چه‌ند ڕۆژی داهاتوو ناوچه‌كه پاكبكه‌نه‌وه”.
له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا بۆ جارى سێهه‌مه كرێكارانى كۆمپانیاى سه‌گرمه كه كارى پاككه‌ره‌وه‌ى شار و ناوچه‌كانى گه‌رمیانیان له ئه‌ستۆدایه له‌به‌ر پێنه‌دانى مووچه‌ى چه‌ند مانگێكیان مانده‌گرن و كار ناكه‌ن.
به‌رزان كه‌ریم بەڕێوه‌به‌رى گشتى شاره‌وانییه‌كانى گه‌رمیان بهSNNى راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له هه‌وڵدابوون بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى پاككهوانى كۆمپانیاى سه‌گرمه چاره‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌ست به‌كاركردن بكه‌نه‌وه كه له‌به‌ر دواكه‌وتنى مووچه‌ى چوار مانگیان چه‌ند ڕۆژێكه كار ناكه‌ن.
وتیشى: “ئه‌مڕۆ سێ مووچه‌یان بۆ سه‌رف كراوه و ته‌نها یه‌ك مووچه‌یان ماوه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ده‌ستیان كردووه به كاركردن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه كار ناكه‌ن و خۆڵ و خاشاكى زۆر كۆبووه‌ته‌وه، بۆیه كاتى ئه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو پێشووتر ناوچه‌كه پاكبێتهوه”.
له سنوورى گه‌رمیان ڕۆژانه زیاتر له 500 تۆن و خۆڵ و خاشاك هه‌یه و له‌لایه‌ن كرێكارانى كۆمپانیاى سه‌گرمه‌وه پاكده‌كرێته‌وه كه زۆربه‌یان مووچه‌كانیان 300 هه‌زار دیناره.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



