پێناچێت ئه‌حمه‌د یاسین جارێكى تر هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌چاوى خۆى ببینێته‌وه

ئەحمەد یاسین
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د یاسین-ى یاریزانى كوردى فه‌یلى بۆ هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق بووەته شتێكى مه‌حاڵ و پێناچێت جارێكى تر خۆى له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌كه‌دا ببینێته‌وه، هه‌رچه‌نده خۆى به‌په‌رۆشه جارێكى تر و دووباره یارى بۆ هه‌ڵبژارده‌كه بكاته‌وه.
“هیچ كه‌سێك له‌ده‌سته‌ى كاتى په‌یوه‌ندى پێوهنهكردووه”
یاسین-ى ته‌مه‌ن 29 ساڵ كه له‌ساڵانى 2012 تا 2019 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌مى عێراق خاوه‌نى 6 گۆڵه له 61 یارى نێوده‌وڵه‌تیدا، بە میدیا عێراقییەکانی راگه‌یاندووه كه هیچ كه‌سێك له‌ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق په‌یوه‌ندى پێوهنهكردووه تا بیگه‌ڕێننه‌وه ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ، ئه‌و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه زۆر بە په‌رۆشه بۆ دووباره گه‌ڕانه‌وه و یاریكردن له‌ڕیزى هه‌ڵبژارده‌كه‌دا.
“كار بۆ نه‌هێشتنى هه‌ر ناكۆكییه‌كى نێوان هه‌ردوو یاریزان له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر ده‌كه‌ن”
ئه‌م قسانه‌ى ئه‌حمه‌د یاسین-ى ناوه‌ڕاستكار یانه‌ى بى كه‌ى هێكن-ى سویدى له‌كاتێكدایه كه ئه‌یاد بنیان سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ئه‌وه‌ى به‌میدیاكان راگه‌یاندبوو كه ئه‌وان كار بۆ نه‌هێشتنى هه‌ر ناكۆكییه‌كى نێوان هه‌ردوو یاریزان ئه‌حمه‌د یاسین و جەستن میرام له‌گه‌ڵ سریچكۆ كاتانیچ-ى راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق ده‌كه‌ن.
“كێشه‌كه‌یان هونه‌رى بێت ئه‌وان دهستوەردانى تێدا ناكه‌ن”
سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق ئه‌وه‌ى راگه‌یاندبوو كه هاوڕام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه جەستن میرام و ئه‌حمه‌د یاسین دوو كاره‌كته‌رى دیارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رله‌نوێ بیانگه‌ڕێنینه‌وه ریزى هه‌ڵبژارده‌كه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كه‌یان هونه‌رى بێت ئه‌وان دهستوەردانى تێدا ناكه‌ن، ئه‌گه‌ر لێکتێنه‌گه‌یشتن بێت ئه‌وا هه‌وڵى خۆیان ده‌ده‌ن بۆ چاككردنه‌وه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه كه له‌خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى گشتى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق دابێت.
“هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌م دوو یاریزانه بۆ لایه‌نى هونه‌رییه”
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جۆره ده‌نگۆ و قسانه‌ى سه‌باره‌ت بهناكۆكى نێوان ئه‌م دوو یاریزانه و راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌كه‌ش له‌میدیاكانه‌وه ده‌كرێت، شاندی هونه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى عێراق ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه هۆكارى دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌م دوو یاریزانه بۆ لایه‌نى هونه‌رى ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌م وه‌ڵامه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه پێناچێت جارێكى تر یاسین و میرام-ى هاوڕێى چاویان بهههڵبژاردهكه بكه‌وێته‌وه.
“ئێمه رێز له‌بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى راهێنه‌ران ده‌گرین”
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، په‌یوه‌ندى به د.ئه‌حمه‌د كۆچه‌ر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كاتى بۆ به‌ڕێوه‌بردنى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق كرد و ئه‌میش وتى: ئه‌وه لایه‌نێكى هونه‌رییه و ئێمه ده‌ستوه‌ردان له‌كاروبارى راهێنه‌ر ناكه‌ین، كه تۆ راهێنه‌رت داناوه، ئه‌و كارى خۆى باشتر ده‌زانى، پێشتر لیژنه‌ى هه‌ڵبژارده‌كان هه‌بوو، ئێستا لیژنه‌ى هونه‌رى و په‌ره‌پێدانمان هه‌یه ئه‌و له‌دواى ئه‌و جۆره كێشه و كارانه‌یه، ئێمه رێز له‌بڕیاره‌كانى ده‌سته‌ى راهێنه‌ران ده‌گرین و سه‌رپێچى له‌سه‌ر كارى ئه‌واندا ناكه‌ین، نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ى یه‌كه‌م، به‌ڵكو بۆ هه‌موو هه‌ڵبژارده‌كانى تریش، راهێنه‌ر خۆى یاریزانه‌كان دیارى ده‌كات، ئێمه پێكهاته‌ى بۆ دیارى ناكه‌ین و هه‌رخۆشى به‌رگه‌ى هه‌موو شتێك ده‌گرێ، بردنه‌وه بێت یان دۆڕاندن، ئێمه هیچ كاتێك له‌ژێر فشارى جه‌ماوه‌ر كارناكه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


