
ئیدارەی گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: له سنوورى گه‌رمیان له ماوه‌ى سێ رۆژدا 13 حاڵه‌ت تۆماركراوه و له گه‌ڵ هه‌ر حاڵه‌تێك مه‌ترسى له سه‌ر هاووڵاتیان زیاتر ده‌بێت. بۆیه داوا ده‌كه‌ین بابه‌ته‌كه به هه‌ند وه‌گرن و خۆپارێزى بكه‌ن.
به پێى راگه‌یاندراوه‌كه‌ى ته‌ندروستى ئاماژه به‌وه‌دراوه، له‌ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوودا 13 حاڵه‌تى یهكلابووەوهى ڤایرۆسی كۆرۆناى نوێ (کۆڤید-19) له سنورى گه‌رمیان ده‌ستنیشان كراوه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، به‌پێی بنه‌ما زانستییه‌كان، له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى هه‌ر حاڵه‌تێكدا مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر دانیشتوان زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌ش پێویست ده‌كات هاووڵاتیان به گرنگیی زیاتره‌وه له‌م بابه‌ته بڕوانن. بۆیه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى خۆتان و كۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین حاڵه‌ته‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه و سنورداریان بكه‌ین، داواكارین رێكاره خۆپارێزیه‌كان به هه‌ند وه‌ربگرن و به باشیی جێبه‌جێیان بكه‌ن.
هاوكات داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتى بوونى نیشانه‌ى جیاوازى نه‌خۆشیه‌كه‌دا، زیاتر خۆیان و ده‌رووبه‌ریان بپارێزن و راسته‌وخۆ سه‌ردانى ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كان بكه‌ن بۆ دڵنیابوونه‌وه.
له گه‌رمیان له كۆى 14 كه‌س یه‌ك كه‌س گیانى له ده‌ستداوه یه‌ك كه‌سی دیكه‌ش چاكبووه‌ته‌وه و 12 حاڵه‌تیش له ژێر چاودێریدان.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11 hours لهمهوپێش



