
فرۆکەیەکی تورکی جەنگی لە جۆری-F-16
SNN- سۆران
سوپای تورکیا لەڕێگەی دوو فڕۆکەی جەنگیەوە دەستیکردوە بە بۆردومانکردنی چەند جەنگییەکان سنوری ناحیەی سیدەکانی قەزای سۆران و تائێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە.
جەلال عوزێر موختاری گوندی خەلیفان کە ناوچەیەکی سنوریە بە SNNی ڕاگەیاند: ” لەدوای کاتژمێر 10:00 ی ئەمشەو دوو فڕۆکەی جەنگی تورکیا لەسنووری برادۆست بۆردمانی چیادێل و گەلی ڕەش و گەروا زرارا دەکەن و تائێستاش بۆردومانەکە بەردەوامە”.
باسی لەوەشکرد کە: ” بەهۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە پوش و پاوانی ناوچەکە کەوتۆتەوەو خەڵکو لایەنی پەیوەندیداریش بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکە ناتوانن بچن ئاگرەکە بکوژێننەوەو کۆنتڕۆڵی بکەن”.
ئەو موختارە ئاماژەی بەوەشدا: ” ترس و دڵەڕاوکێ دروستبوە، بەڵام زانیاریمان لەبارەی زیانەکانی ترەوە نیەو نازانین چونکە تائێستا بۆردومانەکە بەردەوامە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



