
مەرزی-کێلێ
محەمەد مستەفا SNN
لە ژێر چاودێریەکی توندی تەندروستیدا، جموجۆڵی بازرگانی لە (مەرزی کێلێ)ی قەزای پشدەر، لە نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە.
جەوهەر رەسوڵ بەڕێوبەری گومرگی راپەڕین بە SNN ی راگەیاند: جموجۆڵی بازرگانی لە مەرزی کێلێ بەردەوامی هەیە بەڵام لە ژێر رێنمای تەندروستی تونددا، بە جۆرێک کە لەلایەن تیمێکی تەندروستیەوە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ شۆفێرانی مەرزەکە دەکرێت و سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەش بە دەرمانی تایبەت دژە ڤایرۆس دەڕشێنرێت کە لە مەرزەکە هاتووچۆ دەکەن.
ووتیشی “ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای شۆفێرانی مەرزەکە سەرجەمیان نێگەتیڤ بوون و لە چەند رۆژی ئایندەش پشکنینی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ سەرجەم کارمەندانی مەرزەکە ئەنجام دەدرێت “.
باسی لەوەشکرد: سەرجەم شوفێران و کارمەندانی مەرزەکە پابەند کراون بە بەکارهێنانی ماسک و دەست کێش و گاون، وە لەگەری زیاتری تەشەنەی ڤایرۆسەکە ئەوان رێکاری تر دەگرنە بەر .

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14 hours لهمهوپێش -
14 hours لهمهوپێش



