داوا کراوە بەشێک لە تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێم بنێردرێنە ماڵەوە

کۆرۆنا لە عێراق
SNN
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، کە واژۆی ریاز عەبدولئەمیر حەلیف، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی بەسەرەوەیە، داوا لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، بەشێکی تووشبووانی کۆرۆنا بنێرنەوە ماڵەوە، لە ماڵەوە چارەسەر وەربگرن.
لە راگەیەندراوەکەی تەندروستیی عێراق هاتووە “بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا بەوانەی (نیشانەیان نییە، نیشانەی سادەیان هەیە، نیشانەی مامناوەندیان هەیە، یان ئەوانەی رەوشیان خراپە) لە زۆربەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی… بەپێی پێشنیازەکانی لیژنەی راوێژکاری، ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا، کە پێویستیان بە خەواندن نییە لە نەخۆشخانە، بنێردرێنەوە ماڵەوە.
ئەو نەخۆشانەی کە داواکراوە بنێردرێنەوە ماڵەوە و رێوشوێنەکان پێکدێن لە:
1 – ئەو تووشبووەی نیشانەکانی کۆرۆنای نییە، یان نیشانەکانی کەمن و رەوشی تەندروستیی جێگیرە.
2- ئەوەی کەسێکی هەیە چاودێری بکات.
3 – لە ماڵەوە شوێنێکی هەیە، کە تێکەڵی ئەندامانی دیکەی خێزانەکەی نەبێت.
4 – لە ماڵەوە بە ئاسانی خۆراک و پێویستییەکانی دیکەی دەستدەکەوێت.
5 – هەموو ئەندامانی خێزانەکەی دەستکێش و دەمامکیان هەبێت، هەروەها کۆپییەکی نووسراویان پێبدرێت کە تێیدا رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بۆ ئەوان و نەخۆشەکەی تێدابێت.
6 – لەنێو خێزانەکەدا کەسانی تەمەن سەرووی 65 ساڵ نەبن، ئەوانەی نەخۆشیی درێژخایەنی وەکو نەخۆشییەکانی دڵ، سییەکان، شەکرەیان هەیە، لە ماڵەکەدا نەبن، ژنی دووگیان لە ماڵەکە نەبێت.
7 – چاودێریکردنی رۆژانەی رەوشی تووشبوو لەلایەن تیمە پزیشکییەکان، کە لەلایەن سەنتەرەکانی پزیشکییەوە پێکدەهێنرێن.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



