ئه‌م ئێواره‌یه به‌مه‌رج و رێنمایی سه‌نته‌ر و هۆڵه وه‌رزشییه‌كانى هه‌ولێر ده‌كرێنه‌وه

هۆڵی-لەشجوانی
سه‌نگه‌ر زرار- SNN Sport
وابڕیاره ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ 3ى حوزه‌یرانى 2020، دووباره ده‌رگاى سه‌نته‌ر و هۆڵه‌كانى تایبه‌تمه‌ند به‌وه‌رزش و یارى له‌شجوانى و لهشڕێكى له‌شارى هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌رى بكرێنه‌وه كه 2 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ى زیاترى ڤایرۆسى كۆرۆنا بڕیار له‌داخستنیان درا.
پاش 2 مانگ و نیو له‌داخستنیان، كه‌متر له‌مانگێك له‌مه‌وبه‌ر و به‌دیارى كراوى له‌ڕۆژى 11ى ئایارى 2020، به‌بڕیارى پارێزگاى هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمی بڕیار لهكرانهوهى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر و ده‌ورووبه‌رى درا كه بۆ رێگه‌گرتن له‌بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا (كۆڤید 19) داخرابوون، به‌ڵام سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆدا هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كانیش داخرانه‌وه و وابڕیاره ئه‌مڕۆ به‌پێى چه‌ند مه‌رج و رێنماییه‌كى نویێ ته‌ندروستی بكرێنه‌وه.
“واپێویست ده‌كا مه‌رج و رێنماییه‌كانیش په‌یڕه‌و و جێبه‌جێ بكرێن”
له‌باره‌ى كرانه‌وه‌ى ئه‌مجاره‌ى سه‌نته‌ر و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و مه‌رج و رێنماییه‌كانى تایبه‌ت به‌كردنه‌وه‌یان، دانا جومعه سه‌رۆكى لیژنه‌ى باڵاى پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسى هۆڵ و سه‌نته‌ره وه‌رزشییه‌كانى نێو شارى هه‌ولێر له‌یارى له‌شجوانى، له‌لێدوانێكیدا تایبه‌تدا بۆ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN Sport)، وتى: چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ درا و هۆڵهكانیش سه‌رله‌نوێ و بۆ جارێكى تر داخرانه‌وه، به‌ڵام كاتژمێر 6ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3/6/2020) له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتنى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆ له‌شاره‌كان، سه‌نته‌ر و هۆڵهكانیش ده‌كرێنه‌وه، به‌ڵام كردنه‌وه‌یان مه‌رجدار و له‌ژێر رێنمایی و چاودێرى ته‌ندروستى ده‌بێت، له‌ته‌واوى هۆڵ و سه‌نته‌ره‌كاندا ئه‌وانه‌ى یاریزانانى یاری له‌شجوانى و هه‌موو ئه‌وانه‌ى بۆ له‌شجوانى و لهشڕێكى خۆیان و وه‌رزشكردن و دابه‌زاندنى كێشیان روویان تێده‌كه‌ن، پێویسته رێكاره ته‌ندروستییه‌كان به‌باشى بگیرێته‌به‌ر “.
هه‌روه‌ها واپێویست ده‌كا مه‌رج و رێنماییه‌كانیش په‌یڕه‌و و جێبه‌جێ بكرێن، كهئهوانهن (ئه‌وانه‌ى ده‌چنه شوێنه‌كان ماسك و ده‌ستكێش به‌كاربهێنن، خاوه‌ن شوێنه‌كه پێویسته لهبهردهگاى هۆڵ یان سه‌نته‌ره‌كه‌ى ئامێرى پێوه‌رى گه‌رمى له‌ش دابنێت، هه‌ر له‌به‌ر ده‌رگاى ده‌ره‌وه دا ئه‌وانه‌ى روو له‌شوێنه‌كان ده‌كه‌ن ده‌ستیان بهجڵ پاكبكه‌نه‌وه و پێوه‌رى گه‌رمى له‌شیان بۆ بكرێ، پێنج كاتژمێر جارێك ده‌رمان رێژى ناو شوێنه‌كه‌ى بكات و هه‌ر نیو كاتژمێر جارێكیش هه‌موو كه‌لوپه‌ل و ئامێره‌كان به‌ده‌رمانى تایبه‌ت پاكبكاته‌وه و بیانسڕێته‌وه، ئه‌مانه‌ش ئه‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ن كه له‌هه‌موو وڵاتانى تریش په‌یڕه‌و ده‌كرێن”.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



