
SNN
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی کۆمەڵی ئیسلامییەوە بروسکەیەکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: “خەباتی کۆمەڵی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین”.
قوباد تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا کە بۆ عەلی باپیر ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان و ئەنجومەنی سیاسی و سەركردایەتی كۆمەڵی ئیسلامی ناردووە، دەڵێت: “نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمەڵی ئیسلامی، لە سەرجەم ئەندام و كادر و رێكخستنەكانتان، پیرۆز دەكەم و بەهیوام ئەم یادە ببێتە وێستگەیەكی نوێ بۆ بەرەوپێشچوون و سەرکەوتنی زیاتری حیزبەكەتان”.
لە ماوەی ١٩ ساڵی کارکردنی کۆمەڵی ئیسلامیدا، چ لەكاتی بەشداریكردن لە كابینەی حكومەت و چ لە دۆخی ئۆپۆزسیۆنیدا، بەردەوام خاوەنی هەڵوێستی نیشتمانیانە بووە. ئەمەش بنەمایەكی باش و رووبەرێكی كاركردنی هاوبەشی نێوان هەموومانە بۆ كاركردن لە پێناو خزمەتكردنی خەڵكی قوربانیدەری كوردستان و سوككردنی باری سەرشانیان لەو كێشە و تەنگەژانەی روووبەڕووی بوونەتەوە”.
ئێمە لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، خەباتی مەدەنی و پەرلەمانی و دیدی كوردستانیانەی كۆمەڵی ئیسلامی بەرز دەنرخێنین و خوازیارین هەموومان تواناكانمان یەك بخەین بۆ گەیشتن بە كەناری ئارام.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


