کازمی: دەمانەوێت پەیوەندییەكانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشتر بكەین

موستەفا کازمی
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند: “دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشتر بکەین”.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان کازمی و رەزا ئەردكانیان وەزیری وزەی ئێرانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد: لە كۆبوونەوەكەدا، هاوكارییەكانی نێوان عێراق و ئێران بە تایبەتیش لە بواری كارەبا تاوتوێ كراوە، هەروەها جەخت لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كراوەتەوە.
مستەفا كازمی بە پێویستی زانیوە كە هەوڵەكان زیاتر چڕ بكرێنەوە بە ئامانجی چارەسەركردنی ئەو رەوشە گرژ و ئاڵوزەی كە وڵاتانی ناوچەكە رووبەڕووی بوونەتەوە و راشیگەیاندووە كە دەیانەوێت پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باشتر بكەن و حكوومەتیش لەچوارچێوەی كارنامەكەیدا هەوڵەكانی بۆ فراوانكردنی هاوكارییەكان لەگەڵ وڵاتانی دیكە خستووەتەگەڕ.
لای خۆیەوە وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردكانیان رایگەیاندووە كە وڵاتەكەی پەرۆشی ئەوەیە هەماهەنگییەکانی لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەكاندا، پتەوتر بكات.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیری وزەی ئێران، رەزا ئەردكانیان بە یاوەڕی شاندێك گەیشتە، بەغدا و لەمیانیدا لەگەڵ سەركۆماری عێراق، بەرهەم ئەحمەد ساڵح كۆبوویەوە.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



